فڕۆکەیەکی ئێف-35 دوای هەستانەوەی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە دەریای مەدیتەرانەدا کەوتە خوارەوە و تێکشکا
فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری ئێف-35 ی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە دوای هەستانەوەی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە دەریای مەدیتەرانە کەستە خوارەوە و تێکشکا ، کە فڕۆکەوانەکەی توانی گیانی سالم بەدەر ببات .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند : فڕۆکەیی شەڕکەری ئێف-35 ی هێزی ئاسمانی سەڵتەنەتی بەریتانیا لە کاتی فڕینی ئاسایی خۆیدا لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری مەلیکە ئەلیزابت لە دەریای مەدیتەرانە دا تێکشکا و کەوتە خوارەوە ، پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی دەربچێت و رزگاری بوو .
لە پەیامی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دا هاتووە : " فڕۆکەوانی " فڕۆکەی شەڕکەری بەریتانیایی " ئێف-35 لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری مەلیکە ئەلیزابت سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە فڕینێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لە سەر بەرزاییەکانی دەریای مەدیتەرانەدا هەڵفڕی .
فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی توانی بگەڕێتەوە کەشتی فڕۆکەهەڵگرەکە ، سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەگەلی سەرەتایی دەستی پێکردووە بەڵام تاکوو ئێستا هیچ ووردەکارییەک لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە