فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ستراتیژی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە بەرهەم هێندرا

پەیامی کورد   ...    فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ستراتیژی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە بەرهەم هێندرا

کۆمپانیای "نۆرسرووپ گروومان"ی تایبەتمەند بە پیشەسازی جەنگی ئەمریکی فڕۆکەی مووشەک هاوێژی قورسی پێشکەوتووی "بی -21 ڕایدەر"ی ئاشکرا کرد، یەکەم فڕۆکەیە لەنەوەی شەشەمی فڕۆکە جەنگییەکان لەجیهاندا، ڕاشیگەیاندوە، وابڕیارە فڕۆکەکە لە2ی دیسەمبەری 2022 بەفەرمی ئاشکرا بکرێت‌و بخرێتە ناو هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا.
مۆدێلە نوێکەی بۆمب هاوێژە ئەمریکییەکە بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە مەودای فڕینی زیاتربێت‌و توانای هەڵگرتنی چەک‌و تەقەمەنی کلاسیکی‌و ئەتۆمی هەبێت.
هەروەک بەگوێرەی لێدوانی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، موشەکهاوێژەکە دەتوانێت بەهێزترین سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی جیهان ببڕێت‌و گورزی زۆر وورد لەهەر جێگایەکی جیهان بێت لەنەیارەکانی بوەشێنێت.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتوویەتی، مووشەک هاوێژە نوێکە توانایەکی جەنگی گەورە بەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبەخشێت‌ و بەشێوەیەکی پلە بەپلە جێگای مووشەک هاوێژەکانی "بی 1 لانسەر"و "بی 2 لانسەر" دەگرێتەوە، بەوەش فڕۆکە نوێ یەکە دەبێتە بڕبڕەی مووشەک هاوێژەکانی ناو هێزی ئاسمانی ئەمریکا.
سوپای ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە، لانیکەم 100 مووشەک هاوێژی لەو جۆرە دەخرێتە ناو خزمەتی سوپای ئەمریکاوە، هەرچەندە پێشبینی ناکرێت تاوەکوو ساڵی 2023 یەکەم گەشتی خۆی ئەنجام بدات‌و هەروەک تاوەکو ساڵی 2030 بەشێوەیەکی کرداری ناخرێتە ناو خزمەتی سوپاوە.
هەروەک کۆمپانیای "بۆئینگ"یش هەڵدەستێت بە نوێکردنەوەی مووشەک هاوێژە ستراتیژییەکانی جۆری "بی 52 ستراتۆفۆتریس" بەشێوەیەک بزوێنەرێکی نوێ‌و کابینەی فڕۆکەوانی نوێی بۆ دابین دەکرێت، ئەوە جگە لەتوانایەکی زۆرتری هەڵگرتنی چەک بۆ ئەرکی دwورمەودا.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە