فڕۆکەیەکی تایبەتی ڕووسیا کەوتە خوارەوە و ئیڤگێنی پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەریش لەوێ بوو

پەیامی کورد   ...  فڕۆکەیەکی تایبەتی ڕووسیا کەوتە خوارەوە و ئیڤگێنی پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەریش لەوێ بوو

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕووسیا تاس بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەیەکی جێتی تایبەتدا کە لە شاری تیڤەر لە نزیک مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کەوتە خوارەوە، ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا، لەنێویاندا دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاگنەر یڤگنی پریگۆژین.

کۆمپانیاکەی ڤاگنەر بەکرێگیراوان دامەزراندووە و چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی پەیوەندی نێوان پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەر و وەزیری بەرگری ڕووسیا، پووتین سەرۆکی ڕووسیا بە خیانەت تۆمەتباری کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسراوی وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا؛ فڕۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو سانت. ناوچەی پێتێرزبۆرگ و تیڤەر. ١٠ کەس لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە، تیمەکانی وەزارەتەکەش لەو ناوچەیە کاردەکەن.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە