فڕۆکەیەکی جۆری تۆرنادۆ لە سەعوودیە کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد   ...  فڕۆکەیەکی جۆری تۆرنادۆ لە سەعوودیە کەوتە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری سەعوودیە ڕایگەیاند : فڕۆکەیەکی عەرەبی تۆرنادۆ لە کاتی مەشقی سەربازیدا کەوتە خوارەوە و تیمی فڕۆکەکە بەبێ زیان ڕزگاریان بووە.

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی تۆرنادۆ بە نووسراو لەلایەن ووتەبێژی وەزارەتەکە، تورکی ئەلمالیکەوە ڕاگەیەندرا. بەپێی ووتارەکەی ئەلمالیک ، فڕۆکەکە لە شاری زەهران کەوتووەتە خوارەوە.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە