فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە سەر شاری مێئاربی یەمەن تێکشکا

پەیامی کورد      ...    فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە سەر شاری مێئاربی یەمەن تێکشکا .

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵ لە تێکشکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە سەر شاری مێئاربی یەمەن دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵ لە تێکشکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە سەر شاری مێئاربی یەمەن دەدات .

ئەو هەروەها ووتی : سیستەمی بەرگری ئەرتەش و کۆمیتەگەلی خەڵکی یەمەن بە یارمەتی خودا ، سەرکەوتوو بوون لە تێکشکانی فڕۆکەی سیخۆڕی ئەمریکا لە جۆری " سوکان ئیگال " بە مووشەکی زەوین بە ئاسمان و لە کاتی هەنگاوی دوژمنکارانەی ئەوان بوو .

سەریع جەختی کردەوە : ئەم فڕۆکەیە لە سەر بەرزاییەکانی ناوچەی " المشجح " لە " صرواح " لە پارێزگای مێئارب تێکشکاوە .

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پشتڕاستی کردەوە : ئۆپراسیۆنی بە ئامانج گرتنی ئەم فڕۆکەیە لە لایەن ڕاگەیاندنی شەڕ ەوە تۆمار کراوە و چۆنیەتی بە ئامانج گرتنی ئەم فڕۆکەیە و لاشەکەی بە نەمایش دادەنرێت .

سەریع ووتی : هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هیچ هەوڵێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بەرپرسیاریەتییەی خۆی لە بەرگری کردنی لە حەریمی ئاسمانی یەمەن و بەرەنگاربوونەوە لەگەل هەنگاوگەلی دوژمنکارانە هیچ کەم و کۆڕییەک ناکات .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە