فڕۆکەیەکی شەڕکەری هێندی لە سەر دەریای عەرەب تێکشکا

پەیامی کورد     ...    فڕۆکەیەکی شەڕکەری هێندی لە سەر دەریای عەرەب تێکشکا

ڕۆژنامەی تایمز ی هێندی بە پشت بەستن بە ووتەبێژی هیزی دەریایی هیند ڕایگەیاند و نووسی ، فڕۆکەی ڕاهێنەری و تاقیکردنەوەی میگ - ٢٩ کا ی هێزی دەریایی هێند لە سەر دەریای عەرەب تێکشکاوە و فڕۆکەوانێکیش بێسەروشوێن بووە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕووداوە دوێنێ ٢٦ی نۆڤەمبەر نزیکەی کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی خۆجەیی ڕوویداوە .

ئەم فڕۆکەیەی جۆزی میگ ی ٢٩ لە ناڤی فڕۆکەوانی ڤیکرامادێتیا " Vikramaditya " فڕیبوو .

یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی ئەم فڕۆکەیەە دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانی دووهەم بەردەوامە 

هێزی دەریایی هێند لێکۆڵینەوەی دەربارەی ئەم ڕووداوە دەست پێکردووە . هۆکارەکانی ئەم دۆخە بەپەلە و فریاگوزارییە هێشتا ڕانەگەیندراوە .

هێزی دەریایی هێند خاوەنی ٣٦ فڕۆکەی میگی ٢٩ی کا درووستکراوی ڕووسیایە کە لە سەر عەرشەی ناڤی فڕۆکەبەری Vikramaditya جێگرن .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە