فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە هێند تێکشکا
پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە هێند تێکشکا .
بە هۆی تێکشکان و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری هێزی ئاسمانی هێند لە ناوچەی مووگا لە ئیالەتی پەنجاب ، فڕۆکەوانەکە گیانی خۆی لە دەستدا .
ئەم فڕۆکە شەڕکەرە لە جۆری میگ - ٢١ بوو کە لە ناوچەی مووگا لە ئیالەتی پەنجاب کەوتووەتە خوارەوە . فڕۆکەکە لە حالی فڕینی ئاسایی و ڕۆژانەی خۆی بووە کە ئەم ڕووداوە هاتووەتە پێش .
فەرمان بۆ لێکۆڵینەوەی دەربارەی ئەم ڕووداوە دەرکراوە .
جێگای ئاماژەدانە لەمساڵدا ئەمە سێهەمین ڕووداوی تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی میگ - ٢١ ە لە هێند .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە