فڕۆکەیەکی موسافری جۆری ATR 42-300/320 بە ٥٣ سەرنشینەوە لە تانزانیا تێکشکا لە دەریا کەوتە خوارەوە
پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی موسافری جۆری ATR 42-300/320 بە ٥٣ سەرنشینەوە لە تانزانیا تێکشکا لە دەریا کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی موسافری ATR 42-300/320 کە لە شاری دارالسلامی تانزانیاوە بەڕی کەوتبوو ، لە کاتی دابەزین لە فڕۆکەخانەیەک لە بۆکۆبا بە هۆی ڕەشەبا و بارانی تووندەوە لە دەریاچەی ڤیکتۆریا تێکشکا و کەوتە خوارەوە .
لەم فڕۆکەیەدا ٤٩ موسافر و ٤ خەدەمە هەبوون هەرچەند لەم ڕووداوەدا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گیان لەدەستدان ڕانەگەێندراوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە