فڕۆکەیەکی ژاپۆنی بە ناچارییەوە لە فڕۆکەخانەیەکی ڕووسیا نیشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامدا

پەیامی کورد     ...    فڕۆکەیەکی ژاپۆنی بە ناچارییەوە لە فڕۆکەخانەیەکی ڕووسیا نیشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامدا

فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە فڕۆکەخانەیەک لە ڕووسیا بە ناچاری نیشتنەوەی بەپەلی ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێکفڕۆکەیەکی دوو ماتۆڕەی جۆری Dash-8-200 لە فڕۆکەخانەی یووژنۆ ساخالینسک ی ڕووسیا نیشتنەوەی بەپەلە و ناچاری ئەنجامداوە 

بە ووتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە ناچار بە نیشتنەوەی بەپەلە بووە . دواتر ئاشکرا بووە کە لە فڕۆکەکەدا هیچ موسافرێک بوونی نەبووە و فڕینەکە تەنیا بریتی بووە لە دوو خەدەمە . لە دۆخی کەسەکان و هۆکاری نیشتنەوەی بە ناچاری ئەم فڕۆکەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لە بەردەست دا نییە 

ئەم فڕۆکەیە لە ڕێگای ئاسمانی Sapporo - Petropavlovsk-Kamchatsky خەریکی فڕین بووە .

Bombardier DHC-8-200 دەستکاریکراو و چاکسازی کراوی فڕۆکەی بۆردی کورتی تۆربۆپراپ ی دوو ماتۆڕەی کەنەدایی ب Bombardier DHC-8  ە کە دەتوانێ ٣٩ - ٣٧ موسافر هەڵبگرێت لەم فڕۆکانە دەتوانرێت لە مەیدانگەلی ئاسمانی بە باندگەلی قیر نەکرا کەڵک وەربگیرێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە