فڕۆکەیەک لە نایجێریا تێکدەشکێت

پەیامی کورد    ...   فڕۆکەیەک لە نایجێریا تێکدەشکێت .

لە نایجێریا فڕۆکەیەکی سەربازی تێکدەشکێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هادی سیریکا ، وەزیری فڕۆکەوانی نایجێریا لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند ، فڕۆکەیەکی سربازی و نیزامی جۆری کینگ ئەیر ٣٥٠ لە ئەبووجا تێکشکاوە .

ئەم بەرپرسە وەزیرە ڕایگەیاند : فڕۆکەیەکی سربازی " کینگ ئەیر ٣٥٠ " لە دوای راگەیاندنی خراپبوونی ماتۆڕەکەی لە ڕیگای مینا لە نزیکی باندی فڕۆکەوانی ئەبووجا تێکشکاوە . وا پێدەچێت زەرەر و زیانی گیانی شی بەدواوە بووبێت . بۆیە دەبێ ئێمە ئارامی خۆمان بپارێزین و چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەرتەش بین .

ڕۆژنامەی خۆجەیی دەیلی پۆست بە پشت بەستن بە شاهێدانی ئەو ناوچەیە ڕاپۆرتیان دا کە هەموو سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە کوژراون .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە