فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر کاروانەکەی ناتانیاهوو کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد   ...   فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر کاروانەکەی ناتانیاهوو کەوتە خوارەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لەکاتی فڕینی بەسەر کاروانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهوو، لە ڕێگەی ڕێوڕەسمی یادی هۆلۆکۆست دا خراوەتە خوارەوە. 
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لەکاتی فڕینی بەسەر کاروانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا خراوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێوارەی شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لەکاتی فڕینی بەسەر کاروانەکەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دا، لەکاتێکدا بەرەو ئاهەنگێکی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست دەڕۆیشت، خراوەتە خوارەوە.

میدیا ئیسرائیلی یەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە کاروانەکەی ناتانیاهوو لەژێر ئاسایشی تایبەت دا بە یاوەرییەوە بەرەو مۆزەخانەی هۆلۆکۆست دەگوازرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە 200 کەس هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە. 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، پاراستنی تایبەت بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی کە بەدەستیان هێناوە، وایکردووە کاروانەکەی ناتانیاهوو دوانزە خولەک دوا بگاتە شوێنی بەناو ئاهەنگی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست. 

ئەمە یەکەم جارە کە مەراسیمەکە بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەست پێدەکات.


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە