فڕۆکەی "Su-25SM3" دەتوانێ بە کحوول بفڕێت
پەیامی کورد ... فڕۆکەی "Su-25SM3" دەتوانێ بە کحوول بفڕێت .
ئەم فڕۆکە شەڕکەرە مۆدێڕنە جگە لەوەی کە هەموو جۆرە سووتەمەنییەک دەخوات لەگەڵ پەیوەندیگەلی ئەمن تر بەستراوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک فڕۆکەی شەڕکەری Su-25SM3 مۆدێلی مۆدێڕنی فڕۆکەی بەناوبانگی Su-25 لە ئەگەری پێویستی توانایی فڕینی بە کحوول یا خود دیزڵ هەیە . ئەم بابەتە ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ، دێگرۆوال سێرگی ئاترۆشێنکۆ لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی " وەرگرتنی سەربازی " لە کەناڵی تەلەفزیۆنی "Zvezda" ی ڕاگەێندرا .
ئەو ووتی : وەکوو نموونە ، تێکهەڵچوونی وا بوونی هەیە کە زەخیرەی نەوت لە حالێ تەواو بوون دایە ، فڕۆکەکەش لە مەیدانی شەڕدا لەگەڵ باقی کەل و پەلەکانی دیکەدایە .
ئەم فڕۆکەیە جگە لە بەکارهێنانی " سووتەمەنی هەمە جۆرە " لەگەڵ کەل و پەلی پێشکەوتووی ئەمنتر بەستراوەتەوە . ئەوە لەگەڵ سیستەمی یەکەی شەڕدا بەستراوەتەوە .
مۆدێلی مۆدێڕنی Su-25SM3 مۆدێلی مۆدێڕن کراوی فڕۆکەی بەناونابگی Su-25 ە . ئەم نموونەیە دەرئەنجامی ڕەزمی لە فڕۆکەگەلی هێرشبەر لە سووریا بە گۆڕانکاریگەلێک لە چەکەکان و پەیوەندییەکاندا بەدی هاتووە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە