فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سەعوودی هێرش دەکەنە سەر پایتەختی یەمەن

پەیامی کورد     ...    فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سەعوودی هێرش دەکەنە سەر پایتەختی یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی چەندین هێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای سەنعا و ناوچەگەلێک جیاوازیان گوللە باران کردووە 

بە پێی راپۆرتێک فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی هێرشەگەلێکی جۆراوجۆریان بۆ سەر پارێزگای سەنعا پایتەختی یەمەن هەبووە .

هاوپەیمانی سەعوودی لە دوو هێرشدا هەروەها ناوچەی " جەربان " یان بۆمباران کرد و هەروەها لە سێ هێرش دا بۆ سەر ناوچەی " ڕیمە حەمید " ی شاری سەنحانی سەنعا ی کردووەتە ئامانج و چوار هێرشی کردوەتە سەر ناوچەی " جەبەل عیبان " لە شاری بێنی مەتەر .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی هەروەها چوار هێرشیان بۆ سەر " جەبەل الاسوەد " لە حەرف سۆفیان ی پاریزگای عۆمران ئەنجام داوە .

ژووری ئۆپراسینەکانی ئەفسەرانی ئەرتەش و کۆمیتەگەلی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای الحدیدە ش ڕایانگەیاند کە سەعوودییە دوژمنەکان ٢٣ جار ئاگربەسیان پێشێل کردووە بە هێرشە تۆپخانەیی و ١٣٨ جار هاوێشتنی گوللە و گوللەباران کردن لە ناوچە جیاوازەکانی الحدیدە هەبووە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە