فڕینی درێژخایەنی بۆمبهاوێژگەلی ستراتیژیکی ڕووسیا لە سەر بەرزاییەکانی دەریای بارێنتز و دەریای سپی

پەیامی کورد     ...    فڕینی درێژخایەنی بۆمبهاوێژگەلی ستراتیژیکی ڕووسیا لە سەر بەرزاییەکانی دەریای بارێنتز و دەریای سپی 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند دوو فڕۆکەی مووشەک هاوێژی ستراتیژیکی تۆپۆلۆف ی ١٦٠ فڕینێکی ١٤ کاتژمێری لە سەر  بەرزایی ئاوە بێلایەکانی زەریای بەستەڵەکی باکووری لە دەریای بارێنتز و دەریای سپی یان ئەنجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک خەدەمەی ئەم بۆمبهاویژانە هەروەها چۆنیەتی وەرگرتنی سووتەمەنییان لە ئاسمان تاقیکردەوە .

فڕۆکەوانانی فڕۆکەگەلی دووربۆردی هێزی ئاسمانی ڕووسیا بە بەردەوامی لە سەر بەرزایی ئاوەکانی بەستەڵەکی باکوور ، زەریای ئەتڵەسی باکوور ، دەریاکانی ڕەش و خەزەر و زەریای ئارام دا دەفڕن .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بارەها جەختی کردووەتەوە کە هەموو ئەم فڕینانە بە تەواوی بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کەڵک لە سنوورە ئاسمانییەکان ئەنجام دەدرێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە