فڕینی دووبارەی بۆمبهاوێژگەلی B52 ی ئەمریکی بەسەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە
پەیامی کورد ... فڕینی دووبارەی بۆمبهاوێژگەلی B52 ی ئەمریکی بەسەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ەوە .
ڕاپۆرتەکان هەواڵ لەوە دەدەن کە دوو بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی B52 لەگەڵ فڕۆکەگەلێ شەڕکەری ئیسرائیلی ، عەرەبستانی سەعوودی و قەتەری لە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەشتێکی دوور و دڕێژیان ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە ، بە ناو بانگ بە " سەنتکام ، هاوڕایی فڕۆکەگەلی نیزامی و سەربازی لە ووڵاتانی ناوبراوەوە ئاماژەی کراوە پشتڕاست کراوەتەوە .
هەروەها ڕایگەیاندراوە : ئەم نەمایش و مانۆڕە لە دوای زیاد بوونی کێشە و ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی لەگەل ئێران و بۆ پێدانی هۆشدارییەک بە ئێران بووە .
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە : ئامانج لەم فڕینە ، پێسگرتن لە هەنگاوگەلی دژمنکارانە و متمانە بەخشین بە شەریک و هاوپەیمانەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان سەربارەت بە پابەندی بە پەیمانی سەربازی ئەم ووڵاتە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەکەیە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە