فۆئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق زانیاری گرینگ سەبارەت بە سەفەری کازمی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لووتکەی سێ قۆڵی دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... فۆئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق زانیاری گرینگ سەبارەت بە سەفەری کازمی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لووتکەی سێ قۆڵی دەخاتە ڕوو
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئۆردوون به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فوئاد حسێن ڕایگەیاند : كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ووڵاتانی عێراق و میسر و ئۆردوون كه بڕیاره له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت هێشتا له‌به‌رنامه‌ی كاردایه‌و دواخستنیشی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه بووه كه له‌میسر به‌هۆی روداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه ڕوویدا، جگه له‌وه‌ش چه‌ند روداوێكی سیاسی له‌میسڕ ڕوویاندا بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی هه‌رسێ وڵات زیاتر دواكه‌وت.
ووتیشی،" ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیانپێكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانیش به‌و ئاراسته‌ین بۆئه‌وه‌ی دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
سه‌باره‌ت به پشتیوانی سوپای لوبنان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، فوئاد حسێن وتی، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه پاڵپشتی له سوپای لوبنان بكات، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌دوای نامه‌یه‌كی وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای لوبنان هاتوه بۆ وه‌زیری به‌رگری عێراقی".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی موسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ووتی، "تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیه بۆسه‌ردانیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە