فۆرن پۆڵیسی " Foreign Policy " : بن سەلمان بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە جۆ بایدن ە

پەیامی کورد     ...   فۆرن پۆڵیسی " Foreign Policy " : بن سەلمان بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە جۆ بایدن ە

گۆڤاری فۆرن پۆڵیسی ڕاپۆرتدا کە عەرەبستان بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا بە هۆی هەڵویستی نادۆستانەی لە بەرامبەر ڕیاز ە .

بە پیی ڕاپۆرتێک گۆڤاری فۆرن پۆڵیسی ڕاپۆرتی دا کە " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی عەرەبستان لەم ڕاستایەدا لە سەر " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا هەژماری کردووەتەوە .

نووسەری ئەم مەقالەیە ڕایگەیاند کە ڕیاز بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکانی واشینتۆن و لەندەن سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمی نەوت هیچ پەلەیەکی نییە و لەم ڕاستایەدا بیانووی پابەندی خۆی بۆ ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵاس دەخاتە ڕوو .

ئەم نووسەرە جەختی کردەوە کە موحەمەد بن سەلمان ئالی سەعوود ، حۆکمڕانی راستەقینەی عەرەبستان لە سەر ئەم باوەڕەیە کە دەرفەتیک بۆ تۆڵەسەندنەوە لە جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە هۆی بێڕێزیکردنگەلێک کە هیچ جێگای ڕوونکردنەوە هەڵویستی نادۆستانە بوونی هەیە .

ئەم شرۆڤەکارە جەختی کردەوە کە وەلیعەهدی عەرەبستان لەوەی کە جۆ بایدن عەرەبستانی لە کەمپەینی هەڵبژاردنیەکەی ووڵاتێکی سەرکێش ناو برد و ڕاپۆرتێک لە سەر دەست هەبوونی موحەمەد بن سەلمان لە کوشتنی " جەمان خاشقجی " ڕۆژنامەنووسی سەعوودی بڵاو کردەوە ، دڵخۆش نییە .

جگە لەمانە عەرەبستانییەکان لە سەر ئەم باوەڕەن کە کۆشکی سپی نیگەرانییەکانی ئەوانی دەربارەی توانای دەستپێکردنەوەی بەرجام لە بەرچاو ناگرێت و هەروەها بە گرتنەبەری هەنگاوگەلێک لە دژی ئەنسارۆڵلا لە هێرش کردن بۆ سەر عەرەبستان دژبەرە .

گۆڤاری فۆرن پۆڵیسی هەروەها لە زاری مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون ڕایگەیاند ، عەرەبستان هەژماری لە سەر ڤلادیمیر پووتین کردووە ، ئەو هەروەها هیوادارە کە کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی دەوری دووهەم سەرکەوتوو بن و بایدن ببێتە کەسێکی ناتەوان . بن سەلمان لەو باوەڕەدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە تەواوی بایدن و دیمۆکراتەکان هێزی خۆیان لە دەست دەدەن بەڵام پووتین هەروەها سەرۆککۆماری ڕووسیا دەمێننەوە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە