فۆرێن پۆلیسی": زمانی هەڕەشە تەنیا ڕێگای ئاشتی لەگەڵ ئێران ه
پەیامی کورد ... فۆرێن پۆلیسی": زمانی هەڕەشە تەنیا ڕێگای ئاشتی لەگەڵ ئێران ه
بە ووتەی نووسەری بلاڤۆکی "فۆرێن پۆلیسی" ئەمریکا ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە لێکەوتەکانی بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ئەتۆمی زێدەخوازی خۆی ترسێکی نەبێت، دیپلۆماسییەتی ئەمریکا سەبارەت بە ئەو ڕێژیمە کاریگەری کەمتری دەبێت و ئاکامەکەی "مەترسیدار" دەبێت.
لەو بلاڤۆکەدا هاتووە، بە هەڵکشانی بەرچاوی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر سێبەری سیاسەتەکانی دەوڵەتی "جۆ بایدن" ،تەنیا ڕێگای پێشگرتنی ئەمریکا لە ئێران "کەڵک وەرگرتن لە زمانی هەڕەشەیە" و "تاران" بۆ ئەوەی پاشەکشە لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکات، دەبێ هەست بە هێرشی نیزامی و سەربازی ئەمریکا بۆ سەر خۆی بکات.
"دێنیس ڕاس" ئەندامی هەڵکەوتەی دامەزراوەی "واشینتۆن بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژهەلاتی نزیک" لە ووتارێکدا بۆ "فۆرێن پۆلیسی" ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی "بایدن" سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران گرتووە و نووسیویەتی، ئەگەر کۆماری ئیسلامی ترسێکی لە بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ئەتۆمی نەبێت، دیپلۆماسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکارامە دەبێت و ئاکامی ئەو قۆناغە مەترسیدار دەبێت.
"ڕاس" لەو ووتارەدا ڕوانگەی دەولەتی "بایدن"ـی سەبارەت بە ئیران لەسەر بنەمای "هاوکاری تاران لەگەڵ کۆشکی سپی" لێک داوەتەوە و بردوویەتیە ژێر پرسیارەوە.
بە ووتەی ناوبراو، لە حاڵێکدا ڕێژیمی ئێران بە پێشێلکردنی ڕێکارەکانی دیپلۆماسی سەبارەت بە خۆی، چالاکییە ئەتۆمییەکانی بردووەتە پێشەوە، "واشینتۆن" چاوەڕوانی ئەوەیە لە دوای ڕێککەوتنی بەرجام ڕێککەوتنی درێژتر و بەهێزتری لەگەڵ "تاران" هەبێت.
هەروەها پیتاندنی ٦٠ لەسەدی و بەرهەمی "یۆرانیۆمی کانزایی" لە ئێران کە درێژەی سیاسەتەکانی ئێستای ئەمریکایە، دەرفەتێک بە ڕێککەوتنی زیاتر وەکوو دۆسیەی مووشەکە باڵستیکەکان و هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی "تاران" لە ناوچەکە نادات.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە