فیلمی " گەریلا " لە سەر داواکاری ڕژیمی تورکیا لە سەر لیستەی نەمایشی فیلمەکانی فێستیڤاڵی سلێمانی سڕدرایەوە

پەیامی کورد    ...    فیلمی " گەریلا " لە سەر داواکاری ڕژیمی تورکیا لە سەر لیستەی نەمایشی فیلمەکانی فێستیڤاڵی سلێمانی سڕدرایەوە

فیلیمی لە پێناو ئازادی دا کە بڕیار وابووە شەوی ڕابردوو لە زنجیرەی چوارەمی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی نەمایش بکرێت سڕدرایەوە و لە زنجیرە و شوێنگەی سەرەکی ڕیکلامەکان لادرا .

سەرچاوەیەک لە ناو فێستیڤاڵەکەی سلێمانی دا ڕایگەیاندووە کە ئەم فیلمە لە سەر داواکاری تورکیا لابراوە و بڕیار نییە داشبنرێتەوە لە زنجیرە فیلمە نەمایشکراوەکان دا ، هەر چەندە پێشبڕکێشی بۆ کراوە .

هەروەها بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم هێنەرانی ئەم فیلمە کە پێی باش نەبووە ناوی بهێنرێت ڕایگەیاندووە کە زانیاریمان هەیە کە ئێکران و پەخش نەکردنی ئەم فیلمە لە سەر داوای کونسووڵخانەی تورکی ابووە و ڕاگیراوە و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکەش لە سلێمانییەوە ئاگادار کراونەتەوە بە هیچ شێوەیەک ئەو فیلمە بڵاو نەکرێتەوە و سەبارەت بە هەڵوێستیان لە سەر بێرارە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند و ووتی : لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی تووندمان دەبێت کە بۆچی بانگهێشت کراوین و ئێستاش دوورمان دەخەنەوە ،

جێگای ئاماژەدانە فیلمی لە پێناو ئازادی دا باس لە ژیانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەکات و بڕیار بووە شەوی ڕابردوو نەمایش و ئێکران بکرێت بەڵام بەداخەوە لە لیستەی بڵاوکراوەکان سڕدراوەتەوە .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە