فینلەندا و سوید بەم زووانە داواکاری ئەندامبوونی خۆیان لە ناتۆ ڕادەگەێنن

پەیامی کورد     ...  فینلەندا و سوید بەم زووانە داواکاری ئەندامبوونی خۆیان لە ناتۆ  ڕادەگەێنن

ڕابەرانی فینلەندا و سوید بە نیازن پێکەوە دیدار و چاوپیکەوتن بکەن و دواتر بە شێوەی ئاشکرا بەرنامەکانی خۆیان بۆ یەکگرتن لەگەل ناتۆ ڕابگەێنن .

" سەنا مارین " سەرۆکوەزیرانی فینلەندا لە جەرەیانی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ " ماگدالنا ئەندێرسۆن " هاوتا سویدییەکەی ووتوویەتی کە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیارەکەی خۆی بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ ڕادەگەێنێت .

لە بەرامبەردا بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سوید ووتوویەتی کە ناتوانێ بەپەلە دەربارەی ئەم بابەتە هەنگاوێک بنێت . سوید لەمبارەیەوە ووتی : " ستۆکهۆڵم لە حاڵی پێداجوونەوەی سیاسەتی ئەمنییەتییە کە بریتییە لە ئەگەری ئەندامبوونی لە ناتۆ یە و ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی تا سەرتاکانی مانگی مەی درێژە دەخاینێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە