فینلەندا و سوید، ڕۆژی سێشەممە بەفەرمی دەبنە ئەندامی ناتۆ  

پەیامی کورد    ...  فینلەندا و سوید ڕۆژی سێشەممە بەفەرمی دەبنە ئەندامی ناتۆ  

«ئینس ستۆلتێنبێرگ» بەڕێوبەری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ ی جوولای ، فینلەندا و سوید دەبنە ئەندامی ناتۆ و پرۆتۆکۆلی ئەندامیەتی ئەم ڕێکخراوە چەکدارییە واژوو دەکەن.

پرۆتۆکۆلی ئەندامیەتی ناتۆ دەبێت لەلایەن ٣٠ پەرلەمانکاری ئەم ووڵاتانە واژوو بکرێت هەتا ئەم دو ووڵاتە بتوانن لە ماددەی بەرگری گشتی لە دامەزراوەی ناتۆ کەڵک وەربگرن.

بەڕێوبەری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند سەرۆککۆماری فینلەندا و سوید لە ڕەوتی ئەندامیەتی ئەم دوو ووڵاتە لە ناتۆ بەشداری دەکەن و ئەم بڕیارە پێشتر لەلایەن ڕێبەرانی ناتۆ گیراوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە