فیگارۆ " FIGARO " : دوو هاووڵاتی ئێران ی - فەڕەنسەوی و ئاڵمانی لە ئێران دەست بەسەر کراون

پەیامی کورد     ...   فیگارۆ  :  دوو هاووڵاتی ئێران ی - فەڕەنسەوی و ئاڵمانی لە ئێران دەست بەسەر کراون .

فیگارۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ، ئەم دوو کەسە وەکوو کارتی فشار لە سەر دۆسیەی ئەسەدۆڵلا ئەسەدی دیپلۆماتی ئێرانی دەست بەسەرکراو لە ئەورووپا دەست بە سەر کراون .

بە پێی ڕاپۆرتەکانی فیگارۆ یەکێک لە دەست بەسەر کراوان کە ئێرانی فەڕەنسەوییە لە حاڵێکدا کە لە ناوەندی سەحرای کەویر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەفڕاند دەست بەسەر کراوە .

بە پێی زانیارییەکانی فیگارۆ هاوولاتییەکی ئێرانی فەرەنسەوی و کەسێکی ئاڵمانی زیاتر لە دوو هەفتەی ڕابردوو لە ئێران دەست بەسەر کراون .

ئەم ڕۆژنامەیە بە بێ ئاشکرا کردنی سەرچاوەکەی خۆی ڕایگەیاند کە ئەم دوو کەسە پێش ١٥ ی فێبریوەری و وەکوو کارتی فشار لە دۆسیەی ئەسەدۆڵلا ئەسەدی دەست بەسەر کراون . دادگا ئەم دیپلۆماتە ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە تاوانبار بە تێرۆرە ، لە هەمان رۆژدا لە بەلژیک بەڕێوەی بردووە .

ئەسەدۆڵلای ئەسەدی لە دادگای بەلژیکا بە تاوانی هەوڵدان بۆ دانانەوەی بۆمب لە دانیشتنەکانی موجاهێدین ی خەڵق لە پاریس بە ٢٠ ساڵ بەند مەحکووم کرا .

بە پێی ڕاپۆرتەکانی فیگارۆ یەکێک لە دەستبەسەرکراوان کە ئێران ی فەڕەنسەوەییە لە حاڵێکدا کە لە ناوەندی سەحرای کەویر لە ئێران خەریکی فڕناندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە دەست بەسەر کراوە .

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هێشتا ووڵامی داواکارییەکەی فیگارۆ سەبارەت بە دەربڕینی ڕاوبۆچوونیان لە سەر ئەم دەست بەسەر کردنەی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی ئەم ووڵاتە نەداوەتەوە . بەرپرسانی ئاڵمانی و ئێران یش لەم بوارەدا هیچ ووتەیەکیان پێشکەش نەکردووە 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە