فێدڕالیزمی سووریا نزیکە
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ئاشكرایدهكات، ڕووسیا بەفیدراڵیزمی سووریا ڕازی بووە، بهرپرسێكى ڕۆژئاواى كوردستانیش دهڵێت:"ڕووسیا پشتگیری جێگیرکردنی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا دەکاتو لەناو ئەو پڕۆژەیەی ڕووسیا بۆ دەستووری ئایندەی سوریا پێشکەشیکردوە، سیستەمی فیدراڵی تێدا جێگیرکراوە".
ڕیاز دەڕڕار هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی و سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ڕووسیا دان بەستاتۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەنێت وتوویەتی:"پێشتر ڕووسیا پڕۆژەی فیدراڵی سووریای پێشکەشکردوەو نووسینگەیەکیشی بۆ "خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان" لەمۆسکۆ کردۆتەوە".
وتوویەتی:"لەدەستوورە پێشکەشکراوەکەی ڕووسیادا ژووری ناوچەکانی تێدایە کە بەمانای ئیدارەی خۆجەیی دێتو بەپێی ئەوە بەشێک لە دەسەڵاتەکان لەسەرۆکایەتی و حکوومەتی سووریا لەبەرژەوەندی ئیدارەکان وەردەگیرێتەوە".
دەڕڕار لەبەشێکی تری قسەکانیدا ووتى:"ڕووسیا پشتگیری ڕژێمی سووریا دەکاتو جڵەوەکەشی بەدەستی خۆیەوەیهتى، بۆیە دەتوانێت ناچاری بکات بێتەسەر مێزی دانووستانو بەشێوەیەک لەشێوەکانی نا ناوەندیەتی ڕازی بکات، جا لەژێر هەر ناوێکدابێت".
دهشڵێت:"ئیدارەی ئەمریکاش بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا، لەو دیدگایەی ڕووسەکان نزیکە".
سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ڕووسیا دەتوانێت ڕێککەوتنێکی دیاریکراو لەنێوان ئیدارەی خۆسەرو ڕژێمی دیمەشق دروستبکات کە بەلای هەردولاوە قبوڵکراوبێت، دەڕڕار وتویەتی:"ڕووسیا دەتوانێت ڕژێمی دیمەشق ناچار بەدانوستانی جیددی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر بکات".
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات داوای لەهەریەک لەواشینتۆنو مۆسکۆ کردوە لەبارەی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی سووریا بگەنە لەیەکتێگەیشتن، بەشێوەیەک ئیدارەی خۆسەر بەشێک بێت لەو لەیەک تێگەیشتنانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو جۆرە لەیەکتێگەیشتنانە لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا لەمدواییە لەڕێگای ڕێککەوتنی دەروازەکانو ئیدارەدانی دۆسیەی شاری دەرعا، خەریکە دروستدەبێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە