فەرشی ئۆسکاری ، کرێمی ڕەنگ لەبری سوور

پەیامی کورد   ...  فەرشی ئۆسکاری ، کرێمی ڕەنگ لەبری سوور

فەرشی سووری خەڵاتی ئۆسکار شوێنێکە بۆ درەوشاوەیی ئەستێرەکان و دیزاینەران، بەڵام ئەمساڵ لەبری فەرشی سوور، میوانەکان لەسەر فەرشێکی ڕەنگی کرێمی پیاسە دەکەن.

ئەمە یەکەم جارە لە ماوەی دەیان ساڵدا کە ڕەنگی فەرشی ئۆسکار گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بە ووتەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای خەڵاتی ئۆسکار، مەبەستیان بووە لایەنێکی نوێی زەرق و بەرقی بۆ بوونی ئەستێرەکان لەسەر ئەم فەرشە زیاد بکەن.

ئۆسکار ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئازار بە نمایشی جیمی کیمێل بەڕێوەدەچێت


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە