فەرمانبەرێكی کونسووڵخانەی ئێران لە ئیستانبووڵ بە تۆمەتی کوشتن و تێرۆر دەست بەسەر دەکرێت
پەیامی کورد ... فەرمانبەرێكی کونسووڵخانەی ئێران لە ئیستانبووڵ بە تۆمەتی کوشتن و تێرۆر دەست بەسەر دەکرێت
بە پیی هەواڵ و زانیارییەکان فەرمانبەرێکی کونسووڵخانەی ئێران لە ئیستانبووڵ بە تۆمەتی دەست هەبوونی لە تێرۆری کەسێک بە ناوی مەسعوود مەولوودی دەست بەسەردەکرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەى دەیلى سەباحى تورکیا بڵاوى کردەوە:
فەرمانبەرێكی کونسووڵخانەی ئێران لە ئیستانبووڵ دەستى لە تێرۆری کەسێک بە ناوی مەسعوود مەولوودی هەر بۆیە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ئەم کەسە ناوى موحەمەد ڕەزا ناسرزادە بووە.
ئەم فەرمانبەرە بەڵگەنامەى ساختەى بۆ عەلى ئیسفنجانى درووست کردووە کە بەرپرسى کوشتنى مەولەوى بووە.
ئەم کارەشى بۆ ئەوە کردووە کە دواى تیرۆرەکە بتوانێت بە قاچاخ بگەڕێتەوە بۆ ئێران.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە