فەرماندەکانی ١٨ ووڵاتی جیهان هۆشداری دەدەنە چین

پەیامی کورد    ...  فەرماندەکانی ١٨ ووڵاتی جیهان هۆشداری دەدەنە چین

بۆ یەکەمین جار دانیشتنی فەرماندەکانی سەربازی و نیزامی ١٨ ووڵاتی جیهان بەناوبانگ بە " سەمپۆزێسیۆمی ڕابەرانی دەریا و ووشکانی زەریای ئارام " لەوانەش : " ئەمریکا ، ژاپۆن ، فیلیپین ، کۆریای باشوور و ١٤ ووڵاتی دیکە لە " تۆکیۆ " بەڕێوە چوو .

ئەم سەمپۆزێسیۆمە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بە کارئافەرینی ئەمریکا و بە ئامانجی مەهار کردنی " چین " بەدی هاتووە و ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار لە " تۆکیۆ " دەستی پێکرد و پێنجشەممەش کۆتایی پێهات .

لەم دانیشتنەدا " یووشیدا یووشیهیدە " سەرۆکی کۆمیتەی هێزەکانی زەوینی ئەرتەشی ژاپۆن بە ئاماژەدان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان " چین " و " تایوان " هۆشداری دا : " ئیزنی گۆڕانکاری لە دۆخەکەی ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر نادەین .

لە هەمان حاڵدا میدیاکانی تایوانی ڕاپۆرتیان داوە کە شاندێکی نیزامی و سەربازی لەم جەزیرەوە بە بێ میدیایی کردنی چەندان لەم سەمپۆزێسیۆمە ئامادەیی هەبوو بەڵام ئاڵاکەشی لەم سەمپۆزێسیۆمە هەڵنەواسرابوو .

ئەمریکا تایوان وەکوو ووڵاتێکی سەربەخۆ ناناسێت بەڵام بە پێی ڕێکەوتننامەیەک لە ساڵی ١٩٧٨ ناچار بە گەیاندنی هاوکاری سەربازی و نیزامی بۆ ئەوان لە ئەگەری هێرشە و بە ووتەی زۆرێک لە کارناسان لە دوای شەڕی " ئۆکراین " و " ڕووسیا " لەوانەیە ئەمریکا لە ڕێگای تایوان ەوە بکەونە ناو چین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە