فەرماندەیی سەنتکام وێنەی هاوکارییە سەربازی و لۆژیستیکییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... فەرماندەیی سەنتکام وێنەی هاوکارییە سەربازی و لۆژیستیکییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە .
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا " سەنتاکم " ژەنەڕاڵ فرانک مەکێنزی لە سەردانی خۆیدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وێنەیەکی لە پێش ئەو کەل و پەلانەی کە زرێپۆش و لۆژیستیکی لە جۆری لە لایەن ئەمریکاوە M-2 Bradley بڵاو دەکاتەوە و پشتگیری خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نیشان دا .
مەکێنزی ووتی : تەماشای M-2 Bradley لە پشتەوەی من بکەن . تەماشای ئەو بنکەیەی کە ئێمە لەوێین بکەن ، بە بڕوای من ئەوە بە شێوازێکی بەهێز دەیسەلمێنێت کە ئێمە پابەندی پەیمان و قەولەکانی خۆمان بووینە .
جێگای ئاماژەدانە کە ڕۆژی هەینی ژەنەڕاڵ مەکێنزی و نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بڕیاردەری سرووشتی کە لە دژی داعش بەڕیوەدەچێت ژەنەڕاڵ ڕیچارد بێڵ ، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان ی کردبوو و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی سووریا دیمۆکراتیک " هەسەدە " گفتۆگۆ و چاوپێکەوتن یان ئەنجام دابوو
هەروەها دواتر لە کۆتایی ئەم گفتۆگۆ و چاوپێکەوتنەدا فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیمۆکارتیک هەسەدە مەزڵووم کۆبانی ڕایگەیاندبوو کە هیزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە