فەرماندەیی سەنتکام: کۆماری ئیسلامی مەترسییەکی جیددی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

پەیامی کورد    ...  فەرماندەیی سەنتکام: کۆماری ئیسلامی مەترسییەکی جیددی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

«کنس فرانک مەکێنزی» بەڕێوبەری ڕێکخراوی سەنتکام، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سەرەکیترین مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە ئەرکی سەنتکام بەرپەرچدانەوەی مەترسی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی یە.

مەکێنزی لە درێژەدا ووتی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و پاراستنی ئەو بەرژەوەندییانە لە ناوچەکەدا ئەرکی ڕێکخراوی سەنتکامە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە