فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی پاترییۆت لە ئیمارات بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی پاترییۆت لە ئیمارات بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکا فەرماندەیی ناوەندى ئەمریکا سەبارەت بە بەکارهێنانى سیستەمى بەرگری " پاتریۆت " بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانى ووڵاتەکەی لە ئیمارات بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند :
هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى ئاسمانى ئەلزەفرە، لە نزیک ئەبووزەبی ، ئیماراتى عەرەبی، هاوکات بە هەوڵەکانى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات، بەرەبەیانى ڕۆژى ٢٤ى جانیوەری ٢٠٢٢، لە ڕێگاى سیستەمى بەرگری دژە مووشەکی پاترییۆت ەوە ڕووبەڕووى مووشەک و هەڕەشە بوونەوە.
هەوڵە هاوبەشەکان بوونە هۆى سەرکەوتن لە بەرگرتن لە هەردوو مووشەک.
هیچ زیانێک بەر هێزەکان نەکەوتووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە