فەرماندەیەکى هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال بە بۆردوومانى هێزەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکى هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال بە بۆردوومانى هێزەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا
فەرماندەیەک و شەڕڤانێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال " یەبەشە "ى سەر بە پەکەکە بە هۆى بۆردومانى فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا لە شەنگال کوژران و دووانى دیکەش برینداربوون.
بۆردومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل بووە لە دۆڵی شیلۆ.فەرماندەکە ناوى ئێزدین شەنگالی بوو و شەڕڤانەکەش ناوى ئەنڤەر تۆلهڵدان بوو.
یەبەشە یا یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناوی ئەو هێزەیە کە پەکەکە لە باشوورى کوردستان بۆ شەنگال درووستى کردووە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە