فەرماندەیەکی دیار و بەرچاوی ئەرتەشی ڕووسیا لە ئۆکراین کوژرا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی دیار و بەرچاوی ئەرتەشی ڕووسیا لە ئۆکراین کوژرا
ناوەندی پەیوەندییە ڕابۆردی و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری لە ئۆکراین ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ووڵاتە توانیویانە فەرماندەی " هەنگی ٣٣١ ی چەتربازانی گاردی نیشتیمانی ئەرتەشی ڕووسیا " و جێگری ئەویان کردووەتە ئامانج .
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ لە ئۆکراین ، میدیاکانی ڕووسیا لە کوژرانی لیوا " سێرگی سۆخارۆف " فەرماندەی هەنگی ٣٣١ ی چەتربازانی گاردی نیشتیمانی ئەرتەشی ڕووسیا لە ئۆکراین هەواڵیان دا .
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا " جی تی ئارکی کۆسترۆما " ڕایگەیاند کە سۆخارۆف لەگەڵ سێرگی لیبدیف و هەروەها ئەلێکساندەر لیمۆنۆف ، سەرجووخە یووری دیگاریف و ئەفسەر ئەلێکسی نیکیتین لە ئاکامی شەڕ لە ئۆکراین کوژراون .
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری " نیووزویک " ناوەندی پەیوەندییە ڕابۆردی و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری لە ئۆکراین پێشتر لە پەیامێکی تێلێگرامی دا رایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئەم ووڵاتە توانیویانە سۆخارۆف و سێرگی کریلۆف جێگرەکەی ئەو بکاتە ئامانج .
ناوەندی پەیوەندییە ڕابۆردی و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری لە ئۆکراین لە بەیاننامەیەکدا هەواڵیدا " گوردانی سەر بە سۆخارۆف لە ساڵی ٢٠١٤ و لە ناوچەی دۆنباس لە دژی ئۆکراین شەڕی کرد . ئەو هەروەها لە شەڕەکانی چێچێن و شەڕی نێوان ڕووسیا و گورجستان لە ساڵی ٢٠٠٨ یش بەشداری هەبووە .
دواهەمین جارێک کە سۆخارۆف لە میدیاکانی بەدەر کەوت پەیوەندی بە جانیوەری ساڵی ڕابردووەوە هەیە لەو کاتەدا شەپۆلێک لە ناڕەزایەتییەکان لە قێرقیزستان ئەنجام درابوو و سۆخارۆف و هێزەکانیشی بۆ ئە شوێنە نێردارابوون .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە