فەرماندەیەکی ناسراوی کۆمەڵکوژکردنی کۆڵبەرانی کورد سەر بە سوپای پاسداران گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی ناسراوی کۆمەڵکوژکردنی کۆڵبەرانی کورد سەر بە سوپای پاسداران گیانی لە دەستدا
گیان لە دەستدانی ناسراوترین فەرماندەی کۆمەڵکوژکردنی کۆڵبەران
کیومەرس شەیخی که چەندین ساڵە فەرماندەی سنووریی پارێزگاکانی کرماشان و سنە بوو، دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی مارس بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لە دەست دا.
ناوبراو ساڵی ٢٠٢٠ و بە دوای کێبەڕکێیەک کە لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی دەزگای قەزایی کوردستان هەیبوو و ئاشکراکردنی بەرتیل خواردنی ناوبراو، لە کار بێ کار کرا و زووتر لە کاتی خۆی خانەنەشین کرا، ناوبراو ناسراوترین فەرماندەی سنووری ڕۆژئاوای ئێران بوو، کە بە فەرمانکردنی بێڕەحمانە و کوشتنی بە کۆمەڵی کۆڵبەران بەناوبانگ بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە