فەرماندەیەکی پلە باڵای دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن لە دەرگیرییەکانی لەگەڵ ئەنسارۆڵلا کوژرا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی پلە باڵای دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن لە دەرگیرییەکانی لەگەڵ ئەنسارۆڵلا کوژرا .
سەرچاوەیەکی میدیایی ئەمڕۆ شەممە هەواڵ لە کوژرانی فەرماندەیەکی پلە باڵای هێزەکانی دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن لە دەرگیرییگەلی زۆر قورس لەگەڵ هێزەکانی ئەنسارۆڵلا لە پاریزگای الجوف لە باکووری ئەم ووڵاتە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاویەکەی نیزامی و سەربازی سەر بە دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بە ماڵپەڕی " دیبرفێر " ی یەمەنی ڕاگەیاند : سەرلەشکەر ئەمین الوائێلی فەرماندەی ناوچەی شەشی نیزامی لە دەرگیرییەکانی لەگەڵ حووثییەکان لە یەکێک لە جیبهەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتەدا کوژراوە .
لە هەمان حاڵدا " ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و میدیاکانی نەشوان الحمیری " نزیک بە دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن یش کوژرانی الوائێلی لە لاپەڕەی فەیسبووک ی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە .
هێشتا دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن لەمبارەیەوە هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە