فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید کرا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید کرا
دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی سناعەی قامیشلۆ، یووسف مەحموود ڕەبانی (ڕێزان جاوید) ، فەرماندەی پژاک شەهیدبووە، کە بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.
دوێنێ حەمرین عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی جزیرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا لە گەڕەکی سناعەی قامیشلۆ، کە تێیدا چوار کەس شەهیدبوون، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یووسف مەحموود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو.
ڕوونیشیکردووەتەوە، لەدوای هێرشەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرباری هەموو هەوڵەکانیش بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بریندارەکان، بەڵام یوسف مەحموود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک گیانی لەدەست دا .
ڕێزان جاوید خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دایکبووی شاری مەهاباد بوو
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە