فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتە زانیاری نوێ ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...  فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتە زانیاری نوێ ڕادەگەێنێت

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لیوا عەبدۆلئەمیر ئەلشەممەری جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکانی ئەم دواییە لەگەڵ واشینتۆن درێژەدانە بە گفتوگۆوەکانی پێشوو لەسەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

ھاوكات ڕایگەیاند واشینتۆن ڕازی بووە بە هێشتنەوەی هێزە ڕاوێژکارەکان و پاراستنی هاوکاری هەواڵگری و پاڵپشتی لۆژیستیکی و ووتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق لەڕووی لۆژیستی و ڕاوێژکردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەوە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە