فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق : شەنگال لە هێزەکانی چەکدار پاک کرایەوە

پەیامی کورد     ...    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق  :   شەنگال لە هێزەکانی چەکدار پاک کرایەوە 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە هەموو هێزە چەکدارەکانی ناوچەی شەنگال ی لە پارێزگای مووسڵ بە جێ هێشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئەم ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند : ڕێکەوتنێک کە لە نێوان دەوڵەتی فێدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە و بە دەست هاتووە بەوە ڕازین کە ئەمە هێزەکانی فێدڕاڵ ن کە دۆخەکەیان لە ژێر کۆنترۆڵ دایە و ئەمنییەت لە ناوچەی شەنگال جێبەجێی دەکەن .

خەفاجی هەروەها ووتی : پۆلیسی خۆجەیی لە ناو ئەم ناوچەیەدا جێگیر کراوە و هێزەکانی پۆلیسی فێدڕاڵ و هێزەکانی سنوورەوانی ش لە دەرەوەی ئەم ناوچەیە لە ڕاستای کۆنترۆڵی سنوورەکانی عێراق و سووریا جێگیر کراون .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە هەموو هێزە چەکدارەکانی ناوچەی شەنگال یان بە جێ هێشتووە ، ڕایگەیاند و پشتڕاستی کردەوە : دەوڵەت و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەش بە ڕاوێژ و ووتووێژی هەندێک گرووپ گەلی سەر بە حێزبی کرێکاران " پەکەکە " هەوڵێکی زۆری بۆ دەستەبەرکردنی دۆخ و ڕێکەوتننامەی نێوانیان ئەنجام دا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی مووسڵ دۆسیەی ئەمنییەتی لە شەنگال و ناوچەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە بەڕێوبەری دەکات


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە