فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق : پیلانی داخرانی ڕێگا سنوورییە نافەرمییەکان ئامادەیە

پەیامی کورد     ...    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق : پیلانی داخرانی ڕێگا سنوورییە نافەرمییەکان ئامادەیەفەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕێکخستنی پیلانێک بە هاوبەشی ژمارەیەک لە وەزارەتخانەکان بۆ داخستنی ڕێگای سنوورە نافەرمییەکان هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکەر تەحسین الخەفاجی ، ووتەبیژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ، ئەمڕۆ چاورشەممە بە ئاماژەدان بە چالاکییەکانی حەشدی شەعبی بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە ئەمنییەتی ڕێگاگەلی سنوورە فەرمییەکان و داخرانی سنوورگەلی نافەرمی ووتی : فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان بە پێی فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ، پێلانێکیان بە ڕاوێژ لەەگەڵ وەزارەتخانەگەلی ئەمنییەتی و هێزە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی داخستنی ڕێگاگەلی نایاسایی خستووەتە ڕوو ".

ئەو بە بەیانی ئەوەی کە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان ، چەندین پیلانی ئامادە کردووە و پێداچوونەوە و تەخمینی ئەوەی کە لە لایەن فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێت ، دەربارەی ڕێگای سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ووتی : کە سنوورەکانی هەرێمی فەرامبەری یاسایە و هەماهەنگی لەمبارەیەوە ، ئەرکی بەغدا و هەولێر دەبێت .

مۆستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی کردووە سەبارەت بە داخستنی سنوورگەلی نایاسایی بە مەبەستی پێس گرتن لە قاچاخ ، زەرەر و زیان گەیاندن بە ئابووری نەتەوەیی و پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بووە 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە