فەرماندەی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری دەدات
پەیامی کوورد ... فەرماندەی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری دەدات .
فەرماندەی ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی شەڕی غەززە و زیاتر لەوەش لە ناوچەکەدا هۆشداری دا .
باڵاترین پلەی نیزامی و سەربازی ئەمریکا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی شەڕی غەززە لە سەر ناوچەکە و زیاتر لەوە هۆشداریدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ژەنڕاڵ مارک میلی سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا دەربارەی بەردەوامی شەڕی غەززە هۆشداری دا و ووتی کاریگەرییەکانی شەڕی غەززە زۆر زیاتر لە ناوچەکە داگیر دەکات .
میلی هۆشداری دا هیچ کەسێک لەم شەڕە قازانج ناکات و پاشهاتەکانی زۆر زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە .
سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەەرتەشی ئەمریکا کە بەرەو برۆکسڵ ڕۆیشتووە تاکوو لە دانیشتنی ناتۆ بەشداری بکات داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد ئاگربەس ڕابگەێنن . ئەو لە ووڵام بە پرسیاری تاوانی پاڵپشتی کردنی ئێران لە حەماس ووتی : ئەم شەڕە قوربانی زۆری دەبێت و ناوچەکە و زیاتریش لەو ئاستە نائەمن و ناسەقامگیر دەکات و کردوویەتی .
داواکاری بەرپرسانی ئەمریکی بۆ ئاگربەس لە حاڵێکدایە کە ئەەم ووڵاتە ئاشکرا پاڵپشتی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەگەلی نیشتەجێبوون کردووە و بەم تازیی یانە هاوکارییەکی نیزامی و سەربازی گەورەشی بۆ ئیسرائیل ناردووە
ژەنەڕاڵ مەیلی هەروەها ووتی : منداڵان و کەسانی سڤیل لەم شەڕەدا وا دەکوژرێن و من بیر ناکەمەوە بەردەوامی ئەم شەڕە بە قازانجی کەسێک بێت . من وا بیر دەکەمەوە گەیشتن بە ئامانجی سەربازی و نیزامی هەر چەندە گرینگیش بێت پاشهاتەکانی ئەم شەڕە گرینگترە و باشتر وایە هەر دوو لایەن هەر چی زووە ئاگر بەس بکەن
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە