فەرماندەی ئەرتەشی سوودان  : لە هیچ کەسێک ناترسین

پەیامی کورد     ...    فەرماندەی ئەرتەشی سوودان  : لە هیچ کەسێک ناترسین

ژەنەڕاڵ عەبدۆلفەتاح بۆرهان سەرۆکی شەورای حاکمییەتی ڕاگوێزراوی سوودان ووتی : ئەرتەش هێز تەنیا بە حکوومەتێکی هەڵبژێردراو ڕادەست دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک بۆرهان لە چاوپێکەوتنی ئەفسەرانی دەرچووی زانکۆی شەڕی سوودان لە خارتووم ڕایگەیاند : ئەرتەش لە هیچ کەسێک ناترسێت و ووڵات تەنیا بە حکوومەتێکی ئەمانەتدار و هەڵبژێردراو ڕادەست دەکات .

ئەو ووتی : هێزە چەکدارەکان یەک دڵن و لە هیچ لایەن و گرووپ و حیزبێک ناترسن . ئەرتەش بەردەوامی بە خزمەتگوازرییەکانی خۆی بۆ ووڵات و پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری یەکەی و لە هیچ کەسێک ناترسێت .

سەرۆکی شەورای حاکمییەتی سوودان ووتی : ووڵات تەنیا ڕادەستی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو دەکرێت کە لە لایەن خەڵکەوە ڕەزامەندی لە سەر بێت .

بۆرهان پێشتر بەرامبەر بە دەرکردنی نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە هۆی ئەو شتەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم ووڵاتە ناو برد هەڕەشە کردبووە .

ئەو داوای لە نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد " پێیان لە فەڕەشەکەی خۆیان درێژتر نەکەن و لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سوودان دەست هەڵبگرن کە بە پێچەوانەوە بە ووتەی ئەو ، ئەوە لە وولات دەردەکرێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە