فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ موستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی گرینگ دایە
پەیامی کورد ... فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ موستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی گرینگ دایە
سایتی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتووەتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ حکوومەت و لایەنە سیاسیەکان و هێزە چەکدارەکاندا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق، بە تایبەت رەوشی ئەم دواییەی نێوان حکوومەت و هێزە چەکدارەکان.
هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.
لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی بڕیارەکانی موستەفا کازمی ەوە دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان حکوومەتی عێراق و گرووپە جیاوازەکانی حەشدی شەعبیەوە، دوایین گرژی و ئاڵۆزی کۆتایی مانگی ڕابردوو بوو بەهۆی دەستگیرکردنێکی بە ڕواڵەتی قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپراسییۆنەکانی حەشدی شەعبی، کە تۆمەتباربوو بەکوشتنی چالاکوانان و هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە ئەمڕۆش بە فەرمی لە کەربەلا پێشوازییان لە ئازادکردنی کرد.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە