فەرماندەی سوپای پاسداران : مەدەنییەت و کولتووری ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەدەی پازدەهەم ئاوا دەبێت

پەیامی کورد    ...    فەرماندەی سوپای پاسداران : مەدەنییەت و کولتووری ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەدەی پازدەهەم ئاوا دەبێت

حسێن سەلامی جارێکی دیکە هەڕەشەی لەناوچوونی ئیسرائیل دەکات

حسێن سەلامی فەرماندەی سەپای پاسداران ڕایگەیاند کۆتایی ئەمریکا لە چەندین ساڵ پێش ئێستاوە دەستی پێکردووە و مەدەنییەت و کۆلتووری ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەدەی پازدەهەم ئاوا دەبێت .

ئەو بە بێ ئاماژەدانی ڕاستەوخۆ بە پاڵپشتی ئێران لە گرووپگەلی میلیشیای چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ووتی : " جمووجووڵی شۆڕش لە ساڵانی ڕابردوودا خێرایی بە خۆیەوە گرتووە .

بەرفراوان بوونی حەوزەی حۆکمڕانی ئێران یەکێک لە ئەو ئامانجانەیە کە حکوومەتی ئێران بە ڕابەرایەتی عەلی خامنەیی بەدواداچوونی بۆ دەکات .بەرپرسانی حکوومەتی یش بارەها ڕاستەوخۆ یا بە شێوەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەم بابەتە کردووە .

حسێن سەلامی یش ڕۆژی چوارشەممە لە دێزفوول قسەکانی پێشووی بەرپرسانی حکوومەتی دووبارە کردەوە و ووتی کە لە سەدەینوێدا ، جۆگرافیای ئیسلام فراوان دەبێت و زەوینگەلی داگیرکراو وەردەگیرێنەوە .

فەرماندەی سوپای پاسداران بە بێ ئاماژەدان بە کەند و کۆسپە ئابوورییەکان کە لە دەرئەنجامی گەمارۆوەکان لە سەر خەڵکی ئێران سەپێندراوە ووتی : " لە ساڵانی ڕابردوو چۆکمان دانەدا و خۆمان نەچەماندەوە و بەرەو هیچ کەسێک دەستدرێژیمان نەکردووە و لە ڕێگای پایەداری و خۆڕاگریدا ماینەوە "


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە