فەرماندەی سێنتکام : ئامانجی سەرەکی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات
پەیامی کورد ... فەرماندەی سێنتکام : ئامانجی سەرەکی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات
ئێران وەکوو هەمیشە گەورەترین هەڕەشە بۆ ناوچەکەیە .
سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ، سێنتکام جارێکی دیکە هۆشداریدا کە ئێران وەک هەمیشە گەورەترین هەڕەشە بۆ ناوچەکەیە .
ژەنەراڵ مەکێینزی کە دواهەمین ڕۆژەکانی پۆستەکەی خۆی لەم پلەیەدا بەسەر دەبات ئەم بابەتەی دوێنێ شەو لە پرێس کۆنفڕانسێکی میدیایی دا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند . ئەو کە لە ڕیگای پەیوەندی ڤیدیۆیی دا لەم کۆنفڕانسە ئامادەیی هەبوو ووتی کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران ئەوەیە کە ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت .
ژەنەراڵ مەکێننزی ووتی : " هەر ڕێگە چارەیەک کە بتوانێ ئەم ڕێگایە لە بەردەم ئەوان بگرێت ، هاوکاری ئەمنییەتی ناوچەکە دەدات .. و باشترین ئەگەری ڕێگا لە ڕێی گفتووگۆوە دیپلۆماتییەکان دەبێت ."
ئەو ووتی : " ئەمە لەوانەیە کێشە کەسە ژیردەستەکانی ئێران چارەسەر نەکات ، لەوانەیە کێشەی بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران چارەسەر نەکات بەڵام دەبێ بزانین کە ئەمانە کێشەگەلی جیاوازن .
ئەم بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئەمریکا لە بەردەوامیدا جەختی کردەوە : " ئەگەر تاران لە چوارچێوەیەک ڕێکەوتننامەیەک قەبووڵ بکات کە بە دوای چەکی ئەتۆمی یەوە نەبێت و ئەمە جێگای تاقیکردنەوەی ڕاستی بێت ، بە ڕای من باشە .
فەرماندەی سێنتکام جارێکی دیکە ووتی کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران کێشەگەلیکی گشتی دیکە جگە لە بابەتی ئەتۆمی بوونی هەیە کە بە شێوەیەکی باشتر دەبێ لە ڕێگای گفتووگۆ و لە هەمان حاڵی هێڵانەوەی چارەسەر بکرێن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە