فەرماندەی سێنتکام : بەڕێ خستنی سیستەمی یەکپارچەی مووشەکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران لە سەرەکیترین کارەکانمانە
پەیامی کورد ... فەرماندەی سێنتکام : بەڕێ خستنی سیستەمی یەکپارچەی مووشەکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران لە سەرەکیترین کارەکانمانە
ئێریک کۆریلا " فەرماندەی ڕێکخراوی سێنتکام لە گفتووگۆی تایبەت لەگەل ڕۆژنامەی شەرقۆلئەوسەت ووتوویەتی کە ئێران هەڕەشەی جیددییە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بە ووتەی کۆریلا واشینتۆن لە بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک ڕاناوەستێت . هەروەها ووتوویەتی بەڕێ خستنی سیستەمی بەرگری یەکپارچەی مووشەکی لە ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مووشەک و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران لە سەرەکیترین و گرینگترین کارەکانی ئەمریکایە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە