فەرماندەی سێنتکام : پێشکەوتنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بێ هاوتا و بێ وێنەیە
پەیامی کورد ... فەرماندەی سێنتکام : پێشکەوتنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بێ هاوتا و بێ وێنەیە
مایکل کۆریلا، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە؛
ئێران دەتوانێت لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ئەوەندە ماددەی شکاو بەرهەم بهێنێت کە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
ئێران خاوەنی گەورەترین و هەمەچەشنترین جبەخانەی مووشەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەزاران مووشەکی بالیستیک و کرووزی هەیە.
لە ئێستادا حکوومەتی ئێران خاوەنی گەورەترین هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە ناوچەکەدا.
پێشکەوتنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا بێ هاوتایە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە