فەرماندەی نوێ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل : ئەگەر پێویست بکات هەر بەیانی دەتوانین هێرش بکەینە سەر ئێران
فەرماندەی نوێ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل : ئەگەر پێویست بکات هەر بەیانی دەتوانین هێرش بکەینە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لەناوی ببەین
فەرماندەی نوێی هێزی ئامسنای ئیسرائیل ، تۆمەر بار ، لە ووتووێژێکدا لەگەل ڕۆژنامەی " یەدیعووت ئاحاروونووت " ڕایگەیاندووە : ئەگەر پێویست بکات هەر ئەم بەیانییە ئەم ووڵاتە دەتوانێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بە سەرکەوتوویی لە ناو ببات .
تۆمەر بار لە ئێستادا بەڕێوبەرایەتی داڕشتنی بەرنامەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی لە ئەستۆدایە و بڕیار وایە لە ئەیپریلی داهاتوو فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بگرێتە ئەستۆ . لە ئەگەری شکستی گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا ، تۆمەر بار ، بە ئەگەری زۆر هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران هیدایەت بکات .
ئەو لە ووتووێژی خۆی لەگەڵ گۆڤاری ئیسرائیلی ووتوویەتی : " دەبێ قەبووڵی بکەین کە ئەم جۆرە هێرشە لە دەورەی فەرماندەیی من دا ڕوودەدات و شانەکانمان لە ئێستاوە گرانایی بەرپرسیاریەتییەکی لەم شێوەیە هەست پێدەکات .
ئەو ووتوویەتی کە تەنانەت لە کاتی بە دەستەوە گرتنی بەڕیوبەرایەتی داڕشتنی بەرنامەی توانمەندی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ، توانایی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گرینگترین ئەرکی ئەو بووە .
تۆمەر بار هەروەها ووتی کە ئەرتەشی ئیسرائیل لەگەل هەبوونی پێشکەوتووترین کەل و پەل گەلی سەربازی و نیزامی لەوانەش فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف - ٣٥ و هەزاران سیستەمی بەرگری مووشەکی " قوببەی ئاسنین " توانمەندە لە لایەگەلی جیاوازدا بەرگری لە ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە بکات .
فەرماندەی نوێ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێ کە هەر لە ئەگەری هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ، هێرشە مووشەکییەکانی حێزبۆڵلا بە فەرمانی تاران لە دژی ئیسرائیل یس دەست پێدەکات ، چوونکە ڕابەری حێزبۆڵلا ، بە ووتەی تۆمەر بار ، سی ساڵە کە لەبەرگری فەرمانێکی لەم شێوەیە یە . ئەو ووتوویەتی کە ئیسرائیل دەبێ خۆی بۆ هێرشێکی لەم شێوەیە لە لایەن حێزبۆڵڵاوە ئامادە بکات
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە