فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران : کاریگەرییەکی زۆر گەورەمان هەبوو لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک
پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران : کاریگەرییەکی زۆر گەورەمان هەبوو لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک .
ئێمە ئەمڕۆ لە ڕەکابی پاشا یا ئەمیر نین ، ئێمە ئەمڕۆ سەربازانی " وەلی فەقێ " عەلی خامنەیی ین .
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردووی ئەو ووڵاتە کە هاتە ئاراوە ووتی هێزی زەوینی ئەرتەش لە دەرفەتی پێش هاتوو کەڵکی وەرگرت تاکوو بە سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی ، وەلایەتمەدار بوونی خۆی بگەێنێتە ئاستی خۆی .
سەرتیپ کەیوومەرث حەیدەری لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی تایبەتی عەلی خامنەیی ڕایگەیاند ووە : یەکێک لە بەرپرسیاریەتییە باشەکان بە دەرئەنجام و جێگای شانازی هیزی زەوینی ئەرتەش ی ئێرانی سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی ناو بردووە . ئەو لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئامادەییەکانمان بە سەردار باقری سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاگەیاندوو پێمان ووت کە لە ئێستادا هێزی زەوینی بەرپرسیاری نییە بەڵام بە گرینگیدان بە هیزە ڕاهێنراوەکان هیچ کێشەیەکمان نییە ئێستا باشترین دەرفەتە کە ئێمە یارمەتی و هاوکاری هێزی ئەمنییەتییەکانی ووڵاتەکەمان بدەین . ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قەبووڵی کرد و ئێمەش توانیمان لە دەستەبەرکردنی ئەمنییەت لە ناو ئەو شارانەی کە تووشی نائارامی ببوون کاریگەرییەکی باشمان هەبێت و ڕاپۆرتەکانیشمان ڕادەستی خودی ڕابەری کرد .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە