فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای ئێران : ئەم هێزە بە چەکی زیرەکی خاڵ لێدەر تەیار کراوە
پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای ئێران : ئەم هێزە بە چەکی زیرەکی خاڵ لێدەر تەیار کراوە
فەرماندەی هێزی زەوینی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : ئەمڕۆ هێزی زەوینی ئەرتەش کە بە کەرەستەی سەربازی و چەکی زیرەک تەیار کراوە، توانای بەرزی هەیە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکە ڕاسپێردراوەکانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سپۆتنیک ەوە ، ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی سەردانی گرووپی مووشەکی ٨٤٠ی هێزی زەوینی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بنکەکەی لە ئاران و بیدگۆڵ بوو، فەریق کەیۆمەرس حەیدەری ڕایگەیاند : "بەپێی فەرمانی ئیمام خومەینی" و... سەرکردایەتی باڵای ڕابەرایەتی لەسەر بنەمای خۆبژێوی بە تێڕوانینێکی ناوەوە دامەزراوە، لە ڕێگای خۆبژێوی و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە چەکێک ، هێزی زەوینی ٢٣ هێڵی بەرگری هەیە کە بەنیازین بگەین بە خۆبژێوییەکی بەردەوام کە ووڵامدەری پێداویستی بەرگری و ئەمنییەکانی ووڵات بین
ناوبراو ڕایگەیاند: لەم ئاراستەیەدا پلانی لەبەیک ٢مان هەیە، کە بە بەدواداچوونەکانی ئەرکانی گشتی ، لە ڕێگادایە بۆ خۆجەییکردنی چەکی هێزە زەوینییەکانی سوپا.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە