فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران جارێکی دیکە هەڕەشە لە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەکات

پەیامی کورد     ...   فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران جارێکی دیکە هەڕەشە لە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەکات

موحەممەد پاکپوور وێڕای هەڕەشە کردن لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان، ووتی: هەر جمووجۆڵی و مەترسییەک  لەلایەن حیزبە کوردییەکان ەوە ، بە تووندی سەرکۆت دەکەین.

“موحەممەد پاکپوور”، فەرماندەی هێزە زەویینی سوپای پاسدارنی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ئێمە لەگەڵ عێراق ڕێک کەوتین بۆ چەک کردنی ئەم حیزبانە.

موحەممەد پاکپوور ئەم لێدوانەی لە مانۆڕێکی چەکداری لە شاری مەریوان درکاند و ووتی ئامانج لەم مانۆڕەش ئامادەیی و بەرپەرچدانەوەی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە