فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێڕاق لە کاتی ڕاگواستنی لە دادگاوە بۆ بەندیخانە هەڵات
پەیامی کورد ... فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێڕاق لە کاتی ڕاگواستنی لە دادگاوە بۆ بەندیخانە هەڵات
سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی هەواڵ لە هەڵاتنی " ئەنوەر حەمە ئەمین " فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێڕاق لە کاتی ڕاگواستنی لە دادگاوە بۆ بەندیخانە دەدات
سەرچاوەی ئاماژە پێکراو ڕایگەیاندووە : دادگای کەیفەری کەرخ لە بەغدا ئەمڕۆ بۆ سەرلەشکەری فڕۆکەوان ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێڕاق بە تاوانی گەندەڵی حۆکمی دوو ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکرا .
ئەو ووتی : لە دوای دەرکردنی حۆکمەکە ، یەکەیەک لە پۆلیسی ناوچەی ساڵحییە بۆ ڕاگواستنی ئەمین بۆ بەندیخانە بانگهێشت کران و لە کاتێک کە ئەو داوا لە پۆلیس دەکات تاکوو ئیزنی پێ بدات تاکوو جل و بەرگ و کەل و پەلەکانی لە ئۆتۆمبێلی مۆنیکا بێنێتە خوارەوە کە شۆفێرەکەی برازایەکی ئەو بووە بە پلەی باڵاوە لە وەزارەتی بەرگری دا لەو کاتەدا ئەو هاوکات لەگەل هێزێکی پۆلیس سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت کە برازاکەی تاوانبار چەکەکەی خۆی دەردەهێنێت و هەرەشە لە ئەفسەرەکەی پۆلیس دەکات تاکوو لە ئۆتۆمبێلەکە بێتە خوارەوە .
سەرچاوەی ئاماژە پێکراو ڕایگەیاندووە تاوانبار و برازاکەی لە ناوچەی حەی عەدلی بەگدا بە ئۆتۆمبیلی ئاماژە پێکراو هەڵاتوون کە ڕاستەوخۆ شەقامەکە دادەخرێت و ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگێرێت بەڵام تاوانبارەکە لە ئۆتۆمبێلەکە دێتە خواروە و هەڵدێت بەڵام برازاکەی کە خاوەن پلەیە دەست بەسەر دەکرێت و ئۆپراسیۆنی دەست بەسرەکردنی تاوانبارەکە هێشتا لە ئارادایە .
جێگای ئاماژەدانە حۆکمی دەست بەسەر کردنی فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق لە ٢٤ ی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٧ دا بە تاوانی هاوپەیمان و بە هەدەردانی سەروەت و سامانی گشتی لە دۆسیەی ڕێکەوتننامەی کڕینی فڕۆکە لە چەک ەوە دەرکراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە