فەرماندەی پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر کرا

پەیامی کورد     ...    فەرماندەی پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر کرا .

هێزەکانی هەواڵگری حەشدی شەعبی عێراق " حامد الجزایری" فەرماندەی پێشووی سەرایا الخراسانی لە هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی یان دەست بە سەر کردووە 

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی هەواڵگری و زانایری حەشدی شەعبی عێراق حامد الجزایری فەرماندەی پێشووی سەرایا خراسانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی یان دەست بە سەر کردووە 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هاوکات ١٥ کەس لە هەوادارانی حامد جزایری لە هێزەکانی تایبەتی حەشدی شەعبی لە بەغدا ش دەست بە سەر کراون 

حامد جزایری فەرماندەی گرووپی میلیشیا سەربازییەکانی سەرایا خراسانی یە کە ئەرکی بەرەنگاربوونەوە و لەگەل داعش و پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەیە مەزهەبی عێراق لە داعش بووە .حامد جزایری ش جێگری هێزەکانی سەرایا خراسانی بووە کە دواتر گەیشتووەتە فەرماندەیی

ئامانجی سەربازی و نیزامی ئەم گرووپە پێشگرتن لە هاتنی داعش بۆ ناو سامەڕا ، پێشگرتن لە داگیر کردنی ناوچە مەزهەبی یەکانی عێراق وەکوو نەجەف و کەربەلا و ...  بە دەست داعش ەوە ، پارێزگاری کردن لە بەغدا و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش و پاک کردنەوەی لە عێراق بووە .


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە